سەربازێکی ئێرانی سێ هاوڕێی خۆی کوشت
خواكوڕك
ئاژانسە هەواڵیەکان ئەوەیان خستە ڕوو کە لە درەنگانی شەوی دوو شەممە لە سەربازگەی ئابیک لە شاری قەزوین سەربازێکی ئێرانی سێ سەربازی هاوڕێی خۆی دەکوژێت و دواتر هەوڵی خۆکوشتن دەدات.
ئاژانسی هەواڵی میهر ئەوەی خستۆتە ڕوو ئەو سەربازە وێرای کوشتنی سێ هاوڕێی هەشت سەربازی تریشی بریندار کردووە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام خۆی لە ژیاندا ماوەو حاڵەتی ناجێگیرە و تا ئێستاش نازانرێت هۆکاری ڕوداوەکە چیە.