مووسڵ وێرانەیە

خواكوڕك 
بەرپرسانی ناوچەیی ئاماژە بەوە دەکەن کە موسڵ لە ئێستادا جگە لە وێرانەیەک هیچی تر نیە.
 
دوای ئازادکردنەوەی موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش بەهۆی جەنگەوە هەشتالە سەدی شارەکە بە تەواوی وێران بووە و زۆربەی ئەو وێرانکاریەش بەر لای ڕۆژئاوای شارەکە کەوتووە.
 
لەو بارەوە حسامەدین عەبار ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای موسڵ دەڵێت سەرخان و ژێرخانی شارەکە داڕماون و بەشی زۆری ئەو داڕمانەش لای خۆرئاوای گرتۆتەوە،لە کۆی چوار نەخۆشخانەی بەری خۆرئاوا سێ دانەیان خاپوور بون و ئەوی دیکەشیان بەشێکی ڕوخاوە.
 
Back to top button