گۆڕان: پێشوازی له‌هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/32543253453453453245.jpg)
خواكوڕك
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌زاره‌ی دامه‌زرێنه‌رێكی گۆڕانه‌وه، له‌باره‌ی پێشنیاری نوێی پارتی ده‌لێت، پێشوازی له‌هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، به‌كارێكی باش ده‌زانین بۆیه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببینه‌وه، به‌ڵام پێویستی پارتی مه‌رجی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگرێت”.
مه‌حموود بیكه‌یسی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڕان به ماڵپه‌ری باسی راگه‌یاندووه، بزووتنەوەی گۆڕان، پێشوازی لە ھەر دەستپێشخەرییەکی پارتی دیموکراتیی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا دەکات، بەڵام بەو مەرجەی پارتی ھیچ مەرجێک بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دانەنێت، تەنیا دەمانەوێت پەرلەمانی کوردستان، بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی ئێستایەوە کارا بکرێتەوە، ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەریی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەشی خستە ڕوو: “کێشەکان ئاڵۆزی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، کاتی ئەوە ھاتووە، لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین، بێگومان بزووتنەوەی گۆڕان ھەمیشە ئامادەیە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ئەنجام بدات، ھەروەھا لە چوارچێوەی نەھێشتنی ئەم دۆخە ئاڵۆزە، گۆڕان پێشوازی لە شاندی پارتی دەکات، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “گۆڕان پێشنیارەکەی پارتی بەبێ مەرج بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەھەند وەردەگرێت، دواجار ئێمە دەتوانین بەم شێوەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گۆڕان ده‌شلێـ” پێشنیاری پارتی بۆ دانوستان و گفتوگۆکردن بەباش دەزانم، بە بۆچوونی من، بۆ چارەسەرکردنی ئەم ھاوکێشە سیاسییەی ئێستا پارتی و گۆڕان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە تەنیا مێزی گفتوگۆ کۆیاندەکاتەوە، ھەر پێشنیار و پڕۆژەیەکیش لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆزەدا بێت، ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێ دەکەین، مەحمود بیکەیسی، باسی لەوەش کرد:” ئەگەر لەنێوان دوو ھێزی سیاسیی سەربازیدا شەڕ بکرێت، سەرەنجام تەنھا مێزی گفتوگۆ کۆتایی بەو شەڕە دەھێنێت، بەڵام پارتی و گۆڕان وەک دوو لایەنی سیاسی کوردستانی، خۆشبەختانە ھیچ کات دەستیان بەخوێنی یەکتری سوور نەبووە و ڕۆژێک دێت لەگەڵ پارتی خاڵی ھەوبەشمان ھەبێت و لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێککەوتن ئەنجام بدەین“.