ژن و پیاوێك پاش 75 ساڵ ونبوونیان له‌شاخه‌ به‌رزه‌كانی سویسرا بونته‌ به‌سته‌له‌ك

خواكوڕك 

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی سویسرا 18ی 7ی 2017 بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ژن و پیاوێكیان له‌ شاخه‌ به‌رزه‌كانی سویسرا دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌، كه‌ 75 ساڵه‌ بزربوونه‌، كه‌ ژن و پیاوه‌كه‌ خاوه‌نی 7 منداڵن و پێش 75 ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا ون ببوون، 

له‌ 15ی ئابی ساڵی 1942 رۆیشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌، له‌دیمانه‌یه‌كی دا كچه‌ بچووكه‌كه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌، ده‌لێـ” هه‌موو ژیانمان ته‌رخان كردبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی دایك و باوكمان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كیان له‌باره‌وه‌ وه‌ربگرن، وه‌ هه‌روه‌ها ئێستا ئه‌و كچه‌ بچووكه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌، كچه‌كه‌ ده‌لێت ده‌توانم بلێم دوای 75 ساڵ له‌ چاوه‌روانی ده‌توانم بلێم ئێستا هه‌ست به‌ ئارامیه‌كی قوڵ ده‌كه‌م”.

وه‌هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌رێمێكی سویسرا، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، دوو ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ ناسنامه‌ی كه‌سیان پێیه‌، له‌ سه‌ر رووباری تسانفلورون، له‌ به‌رزای 2615 مه‌تر، بوونه‌ به‌ به‌سته‌ڵه‌ك و دوای ئه‌مه‌ پۆلیس پشكنینی دی ئه‌ی ئێن بۆ ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌ به‌شێوازی جل و به‌رگیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مانه‌ هی سه‌رده‌می شه‌ڕی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه‌، ته‌رمه‌كانیشیان هیچ شێواویه‌كی پێوه‌ دیار نه‌بووه‌ چونكه‌ له‌ناو به‌فر بوونه‌ته‌ به‌سته‌ڵه‌ك.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌، پیاوه‌كه‌ ناوی مارسڵان و ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه‌، كاری پێڵاو دروست كردنی كردووه‌، ژنه‌كه‌شی ناوی فرانسی بووه‌، له‌وكاته‌ی كه‌ بزر بووه‌، ته‌مه‌نی 37 بووه‌، له‌دوای خۆیان 5 كور و دووكچیان به‌جێ هێشتووه‌”.

ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌دانه‌، 75 ساڵ له‌ ون بوونی ئه‌و پیاوه‌ و ژنه‌، شێوه‌ی جه‌سته‌یان وه‌كو خۆی بووه‌، هیچ نه‌شێواون”.

 

سه‌رچاوه‌

Back to top button