پاش دووساڵ له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند

خواكوڕك 

دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌ دوو ساڵی خایه‌ندووه‌، هه‌رێمی ئۆكرانیا، بریاری دا حكومه‌تی راگوزه‌ری” ئینتیقالی” دروست بكات و له‌ ماوه‌ی 3ی ساڵدا ده‌وڵه‌ت دروه‌ست بكات(پارتی کۆماریی گەلی دۆنێسک) كه‌ پارتێكی چه‌كداره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت”لە کاتی خوێندنەوەی بڕگەیەکی پڕۆژەی دەستووریی پێشنیازکراو بۆ هەرێمەکەی، دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی 3 ساڵی داهاتوودا دەوڵەتێک بە ناوی (مالۆ ڕووسیا) دادەمەزرێنن کە بە مانای (ڕووسیای بچووک) دێت و پایتەختەکەی شاری (دۆنێسک) دەبێت”.

ئه‌مرۆ 18ی 7ی 2017 ئەلێکساندرا زاخارشەینکۆ، سەرۆکی پارتی کۆماریی گەلی دۆنێسک، كه‌ پارته‌كه‌ به‌ پارتێكی چه‌كداره‌ و به‌ تیرۆرست ناسراوه‌ له‌لایان ئۆكرانیاوه، هاوکات داوای لە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، پشتیوانییان بکەن و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە داهاتووێکی نزیکدا پڕۆژە دەستوورەکەیان لە ڕیفراندۆمێکدا دەخەنە بەردەم خەڵکی تاوەکوو بڕیاری لەبارەوە بدەن، بە گوتەی سەرۆکی پارتەکە، مالۆ ڕووسیا کە هەرێمێکی هەرێمێکی فرە نەتەوەییە، زمانی مالۆ ڕووسیایی و ڕووسی تێیدا دەبنە زمانی فەرمی و دەشڵێت: ”مافی زمانە ناوچەییەکانی دیکە دەپارێزرێت“.

له‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی ئۆكرانیا دا كه‌ 7ی 4ی 2014 به‌رێوه‌چوو، رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك  به‌ به‌لێ” له‌سه‌دا 89.7%ی خەڵکی هەرێمەکە دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئۆکرانیا داوە، پاش دوو ساڵ له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئێستا حكومه‌تی دروست كردنی ده‌وڵه‌ت كه‌ به‌حكومه‌تی ئینتیقاڵی ناسراوه‌، كار له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات”.

Back to top button