ته‌واوی زانیاریه‌كانی سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ ئێران ئاشكرا ده‌بێت 

خواكوڕك

پاش سه‌ردانی دوو رۆژه‌ی وه‌ڤدی یه‌كێتی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران وه‌ڤدی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌خانی سلێمانی گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ش ده‌لێت به‌ئێرانمان گوتووه‌، ئێمه‌ بیر له‌ مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

كه‌مێك پێش ئێستا شاندی یه‌كێتی له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی شانده‌كه‌ رایگه‌یاند،لەلایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە، بەفەرمی بانگھێشتی تاران كراین و ئێمه‌ش بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، گەشتەکەمان ئەنجامدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران چوار کۆبوونەوەی فەرمیمان ئەنجام دا، ئاشكراى كرد، كه‌ لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکاندا بەشێوەیەکی ھەمەلایەنە باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و دۆخی ناوچەکە و نیگەرانیەکانی نەتەوەی کوردمان کردووە”.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار، گوتیشی :” دوای کۆبوونەوەکان، بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری خۆیان لەسەر تەوەری گفتوگۆکان بە ئێمە ڕاگەیاندووە، هه‌روه‌ها گوتی :” بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە، ئێمە لە کۆنگرە نێونەتەوەیەکاندا لە دۆخی عێراق و لە شەڕی دوای داعش وەکو میلەتی کورد دڵنیا نین، بۆیە بڕیاری ڕیفراندۆم ڕێگای زەمانی ئایندەی میلەتەکەمانە، ئەو پرسە بەتەنھا بڕیاری لایەنێکی سیاسی دیاری کراو نییە، بەڵکو بڕیای ھەموو حیزبە کوردستانیەکانە بەبێ جیاوازی، كه‌ نزیکەی ١٥ حزب لەسەر پرسی ڕیفراندۆم کۆ بووینەتەوە و ھەمووی پاڵپشتی لەو پرسە نیشتمانیە دەکەن”.

هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند” لە کۆبوونەوکەدا ئەوەمان بۆ بەرپرسانی ئێران ڕوونکردەوە، ئێوە چۆن حساب بۆ سیاسەتی خۆتان له‌ عێراق دەکەن، بێگومان ئێمەش وەک میللەتی کورد بیر لە چارەنووسی خۆمان دەکەینەوە”.

Back to top button