پەكەكە فەرماندەیەكی باڵای خۆی دەكوژێت

خواكوڕك
فەرماندەیەكی باڵای پەكەكە لەكۆبانێ دەدرێتە بەر دەسترێژی گوللە و دەكوژرێت. گۆمان لە كوژرانی ئەو فەرمادەیەی پەكەكە دەكرێت, كە رۆڵی سەرەكی هەبووە لە كۆنترۆڵكردنەوەی شاری منبج.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان كە ئەمڕۆ بڵاو كراوەتەوە، شەوی چوارشەممەی 17 له‌سه‌ر 18ی ئابی 2016هەڤاڵ موردەم كە فەرماندەیه‌كی دیاری كۆنترۆڵكردنەوەی منبج بوو، لە شاری كۆبانێ لەنزیك نەخۆشخانەی ئەمەل لەباشوری رۆژئاوای كۆبانێ دراوەتە بەر دەسترێژی گوللە و لە ئەنجامدا كوژراوە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن پێش ئەوەی ئەو فەرماندەیه‌ی پەكەكە تیرۆر بكرێت پێشتر لە كۆبونەوە بووە لەگەڵ فەرماندەیەكی سەربازی یەپەگە، دوای جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و لە نزیك نەخۆشخانەی كۆبانێ ئۆتۆمبێلەكەی لەلایان چەند سەربازێكی پەكەكە راگرتووە و دواتر تەقەیان لێ كردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، تیرۆر كردنی فەرماندەكانی ناو یەپەگە هەر دێت زیاتر دەبێت، ئەمەش بۆ تەسفیاتی ناوەخۆی پەكەكە دەگەرێتەوە، ناكۆكیەكانیشیان لەپەرەسەندن دایە.
Back to top button