رۆژنامه‌ی الوطن: دڵنیایی دراوەتە بارزانی

خواكوڕك
 
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان هەندێک وڵات بۆ ڕێگرتن لەو هەوڵە کەوتونەتەجوڵەو داوایان لە عەبادیش کردووە ڕێگری لەو هەنگاوە بکات.
 
دوای بونی تێبینی لەسەر کاتی ڕاپرسییەکە لە لایەن تورکیا و ئەمریکا و بەریتانیاوە لە لایەک و ڕەفزکردنی لە لایەن ئێرانەوە لە لایەکی دیکە بەڵام لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی الوطن, ئازاد بەرواری لە قورسایی ئەو هەڵوێستانەی هەندێک لە وڵاتانی کەم کردەوە و ڕایگەیاند کە لە دوا سەردانی بۆ بەلجیکا چەندین وڵات دڵنیاییان لەو بارەوە داوەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
 
لە لایەکی ترەوە پێداگری بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ڕاپرسی لە وادەی خۆیدا ترسی نەیاران و حکومەتی ناوەندی زیاد کردووە، لە لایەکی تر پشتیوانی عەشیرەت و کەسایەتیە دیارەکانی سونە لەو پرسە و بڕیاردانی هێزە کوردیەکان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەوەندەی تر بۆتە هۆی ترسی حکومەتی ناوەند لە دابەشبونی عێراق و سەرکەوتنی پڕۆژەکەی بارزانی، چونکە تا ئەندازەیەکی باش زەمانەت دراوەتە کەمینەکانی ئەو شارە کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستاندا ماف و ئازادیەکانیان پارێزراوتر دەبێت تا لە چوارچێوەی عێراق.
Back to top button