توركیا بە مەرج دان بە سەربەخۆیی كوردستاندا دەنێت

خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم و داننانی وڵاتانی ناوچەكەو نێودەوڵەتی بە دەرئەنجامی گشتپرسیەكەو سەربەخۆی كوردستان لە ئێستادا زۆرترین قسەو باسی لە بارەوە دەكرێت وەزیری دەرەوەی توركیاش رایدەگەیەنێت:” ولاتەكەی بەمەرج دان بەسەربەخۆی كوردستاندا دەنێت كە نەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئەمنەتی وڵاتەكەی”

مەولوود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوی توركیا، بە كەناڵی فەرمیی توركیا (TRT)ی راگەیاندووە، وڵاتەكەی ئامادەیە دان بە سەربەخۆیی كوردستاندا بنێت، بە مەرجێك دەوڵەتەكە رەچاوی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بكات و رێككەوتنی سەربازی لەنێوانیاندا ھەبێت، كە رێگە بە نەیارانی توركیا نەدات، ئەو دەوڵەتە نوێیە لەبەرامبەر بە توركیا بەكار بھێنێ.

ئەم لێدوانەی چاوش ئۆغلۆ لەكاتیكدایە كە شاندی كۆمیتەی ریفراندۆم پێش ئەنجامدانی پڕۆسەكە، سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەكات.

 

Back to top button