عوسمان بایدەمیر لەناو پەرلەمانی توركیاوە پاڵپشتی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان راگەیاند

خواكوڕك
سەربەخۆیی كوردستان بەتەنها نەبۆتە مایەیی خۆشحالی باشوری كوردستان, بەلكو كوردانی بەشەكانی دیكەی كوردستانیش بە ئومێدەوە لە ریفراندۆمی كوردستان دەڕوانن و بە شێوەی جیاجیا پشتیوانی لێ‌ دەكەن, لە دواهەمین لێدوانیدا وتەبێژی (هەدەپە) لە نێو پەرلەمانی توركیا پالشتی خۆی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

عوسمان بایدەمیر, گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە وەڵامی لێژنەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گوتی: “ئەگەر كورد برای تۆبوونایە ھەڕەشەت لە سەركردایەتی و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد”.

بایدەمیر لە درێژەی قسەكانیدا لە پەرلەمانی توركیا گوتی: “ئەگەر تۆ كوردت وەك برای خۆت قبوڵكردبا، لە لیژنەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا ھەڕەشەت لە سەركردایەتی كورد و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد، سەربەخۆیی بۆتۆ پرسێكی زۆر گرنگە باشە سەربەخۆیی بۆ بۆكورد پرسێكی گرنگ نەبێت”.

عوسمان بایدەمیر دووپاتی كردەوە، ئەوان وەك هەدەپە، ویستی خەڵكی باشووری كوردستان “لەسەر سەر و سەرچاوان” قەبووڵ دەكەن و بە بێ هیچ مەرجێك پشتگیری لە سەركردایەتی كورد دەكەن.

بایدەمیر سەبارەت بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی لە باشووری كوردستان گوتی: “شتێك كە بۆتۆ رەوایە ئەی بۆ بۆ كورد رەوانەبێت. شتێك بۆتۆ حەڵاڵ بێت بۆچی بۆ كورد حەرام بێت”.

Back to top button