هێمن هەورامی: كاتی كۆتاییهاتنی‌ ئامادەكارییە تەكنیكییەكانی‌ ریفراندۆم ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ئەندامێكی‌ سەركردایەتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەكو 5ی‌ ئەیلول سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان بۆ ئەنجامدانی‌ ریفراندۆم تەواودەبن و گرێبەستی دامەزراندنی‌ كارمەندەكانیش تەواو دەكرێت.

هێمن هەورامی، ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ پارتی‌ و راوێژكاری سەرۆك بارزانی‌ لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هەتا ٥ی ئەیلول، ئامادەكارییەكانی وەك بودجە، ٤٣ هەزار سندوقی دەنگدان، مەرەكەب و كارتی دەنگدان، گرێبەست بۆ دامەزراندنی كارمەندی پێویست تەواو دەبن.
شایەنی بیرخستنەوەیە رۆژی 7/6/2017 حزب و لایەنەسیاسیەكانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بریاری سازدانی ریفراندۆمیاندا بۆ سەربەخۆی كوردستان لە 25ی ئەیلولی داهاتوو.

Back to top button