به وێنه….سه‌ید ئه‌حمه‌د پاش ئازادكردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
خواكوڕك
پاش ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كه‌ی سۆران، له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو خانه‌واده‌كه‌ی، له ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستی باش نیه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
عومەر سورچی برای سەید ئەحمەد پێشمەرگە رزگاركراوەكە ڕایگەیاندوە ” دوێنێ سێ شەممە 18/7/2017 سەید ئەحمەدی برام بەهۆی تێكچونی بارودۆخی تەندروستی گەیەنرایە نەخۆشخانەی سۆران و چەند كاتژمێرێك خەوێنرا و لە ژێر چاودێری پزیشیكدابوو، چونكه شه‌وێك پێش ئه‌وه هه‌ستده‌كرا كه ته‌ندروستی ناجێگیره و له رووی ده‌روونیشه‌وه زۆر باش نه‌بوو و هێشتا ترسی تیرۆریستانی داعش به رووخسار و جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو، واش باسده‌كات كه هێشتا لای داعشه و بیر له سه‌ربڕینی خۆی ده‌كاته‌وه به ده‌ستی داعش.
برای سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی گوتوه”كه لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی باشەو گەڕێنراوەتەوە بۆ ماڵەوەو چارەسەریی وەرگرتوەو دكتۆرەكانیش ڕێنماییان كردووە، كە لە جەنجاڵی دوربكەوێتەوە”.