زه‌ردپۆشه‌كان میلانیان تووشی ده‌رد كرد و یه‌كه‌م دۆڕانیان پاش كڕینی 10 یاریزان نۆشی كرد
خواكوڕك
له یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی جامی پاڵه‌وانه‌كان كه له ووڵاتی ئه‌مریكا و چین و سه‌نگافوره به‌ڕێوده‌چێت له نێوان یانه زلهێزه‌كانی جیهان، دوێنێ نیوه‌ڕۆ و له ئه‌نجامی یه‌كه‌م یاری و ده‌ستپێكردنی جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك، یانه‌ی میلانی ئیتاڵی تووشی شكستێكی قورس هات.
دوێنێ نیوه‌ڕۆ له یه‌كه‌م یاری ده‌ستپیكی جامی پاڵه‌وانیه‌تی پاڵه‌وانه‌كان، له یاریی ده‌ستپێكدا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی به ئه‌نجامی (3-1) له یانه‌ی میلانی ئیتاڵی برده‌وه.
یانه‌ی میلان پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته تازانه‌ی كه له وه‌رزی ئه‌م ساڵ ئه‌نجامی دا پێشبینی ده‌كرا، كه ئه‌نجامی باش ببێت و یانه‌كه له قورسایی ماوه‌ی رابردوو رزگاری ببێت، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م یاری جامی پاڵه‌وانه‌كان به ئه‌نجامێكی قورس به یانه ئه‌ڵمانیه‌كه دۆڕا و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشووی به كۆتا هێنا له ئێستاوه.
له یارییه‌كه‌ی جامی پاڵه‌وانه‌كان كه له نێوان یانه‌ی دۆرتمۆند و میلان به‌ڕێوه‌چوو، گوله‌كان له لاین (ئۆبامیانگ) دوو گۆل و (نوری شاهین) گۆڵێك، گۆڵه‌كه‌ی میلانیش له لایه‌ن یاریزان (كارلۆس باكا) وه تۆمار كرا، بەم ئەنجامەش یانەی دۆرتمۆند یەكەم سێ خاڵی لە پاڵەوانیەتیەكە بەدەستهێنا ، بریاریشە لەیاری داهاتوو یانەی میلان لەیارییەكی زۆر زەحمەت رووبەرووی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە”.