دوا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ریفراندۆم: ئێمه دژی خواست و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان نین به‌ڵكو ستایشی ده‌كه‌ین
خواكوڕك
باڵوێزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یان كوبیش نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له نیویۆرك، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” ئێمه ستایشی ویست و خواستی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین له عێراق.
(نیكی هه‌یلی) باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” واشنتن ستایشی ویسته رەواکانی كورد له عێراق ده‌كات، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ئامانجه لەپێشینەکان له عێراق كه شه‌ڕی داعشه لاده‌دات، به‌ڵام به هه‌رجۆڕێك بێت ئێمه رێز له ئیراده و ویستی گه‌لی كوردستان ده‌گرین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی 7/6/2017 له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م حزب و یلاه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان له 25/9/2017 درا، تا ئێستا جگه له ووڵاتی ئێران هیچ ووڵاتێكی تر به فه‌رمی دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆدمی خه‌ڵكی كوردستان پیشان نه‌داوه و زۆرێك له ووڵاتانیش داوایان كردووه ئه‌و پرسه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه تاوتوێبكریت و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌وه بدرێت.
ئه‌و قسانه‌ی (نیكی هیلی) له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (یان كوبیش) نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له نیویۆرك كرد.