ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ گفتوگۆده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/7/2017 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یدا چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكورك) لە کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وەزیری پەروەردە لەسەر کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکە دوو ڕاپۆرت پێشکەش دەکات، باس له‌ بارودۆخی په‌روه‌رده‌ و گرفت و كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری پێویست ده‌كات.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیار وایه‌ دوای ئەو دوو ڕاپۆرتە (ڕابەر صدیق) بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاپۆرتێک لەسەر سیستمی باج و شێوەکانی وەرگرتن پێشکەش بکات.

ئه‌وه‌یش یاوی باسه‌” وا بڕیارە هەموو هەفتەیەک کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت و وەزیر و وەزارەتەکان ڕاپۆرتی کارکردن و ستراتیژی کاریان بخەنە ڕوو.

Back to top button