بەڤیدیۆ: بارزانی باسی خوێنی رژاوی پێشمەرگە لەدژی داعش دەكات
خواكوڕك
لەگرتە ڤیدیۆییەك كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فهیسبووك بڵاوكراوەتەوە بارزانی باسی خوێنی رژاوی ئەم جارەی پێشمەرگە دەكات لە شەڕی دژ بە داعش و دەڵێت: “خوێنی ئەمجارەی پێشمەرگە یان دەبێت بۆ سەربەخۆیی بێت یان هەموومان پێكەوە نامێنین”.
لە وتارێكیدا كە بەبۆنەی دەرچوونی كادیرانی پارتی لەدواین خوڵی لە ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەشی كرد، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان: “دەڵێت ئەی ئەگەر دایكی شەهیدێك بێت و بڵێت ئەوەچیە؟ من چی بڵێم. بۆیە ئەمجارە خوێنی پێشمەرگە یان دەبێت بۆ سەربەخۆیی بێت، یان دەبێت هەموومان پێكەوە نەمێنین”.
هەروەها بارزانی باسی رق و قینەی ئەو كەسانەش دەكات دژی سەربەخۆی كوردستان و دەلێت، سەیرە هەندێك كەس دژی سەربەخۆی كوردستان دەوەستنەوە تەنها لەبەر ئەوەی بەناوی كەسێكی ترەوە رادەگەێنرێت، دەلێت من بەلای خۆمەوە منداڵێك ئەو دەوڵەتە دروست بكات، من دەستی ماچ دەكەن.
جێگای ئاماژەیە پێشتر عەبادی و دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاندبوو كە دەبێت پێشمەرگە لەوناوچانە (كە بەمادەی 140ی پێشوو ناسرابوون) بچنە دەرەوە كە ئازادیان كردووە.