جارێكی‌تر نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت
خواكوڕك
ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك راگرت، گرنگترین پرسی ئه‌و ناكۆكییه‌ش كۆنترۆڵكردنی داهاته‌كانی نه‌وتی كوردستان و ئه‌و شاره بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی گووته‌بێژه‌كه‌وه‌یه‌وه رایگه‌یاند: دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی باكوریان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌سپێكردۆته‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ی عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت هاتووه ” نزیكه‌ی 70 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا له‌كێڵگه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیای نه‌وتی باكووری ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا كراوه”.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق میكانیزمی چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و داهاته‌كه‌ی روون نه‌كردۆته‌وه وهیچ زانیاریه‌كیشی له‌وباره‌وه نه‌دركاندووه. به‌ڵام گومان ده‌كرێت فرۆشتنی نه‌وته‌كه به‌قه‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی كێلگه نه‌وتیه‌كان بێت.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌سنووری سێ ملیۆن به‌رمیله و زۆربه‌شی له‌به‌نده‌ره‌كانی باشووری وڵاته‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان ئاستی هه‌نارده‌كردنی له‌نێوان 400 بۆ 600 هه‌زار به‌رمیله.