جله‌كه‌ی خستیە زیندانەوە

 خواكوڕك
 
دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەک کە ژنێکی سعودی بە تەنهاو لە کۆڵانێکی چۆڵ بە تەنورەیەکەوە ڕێ دەکات،داوکاری گشتی هێزەکانی ئەو وڵاتەی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی ژنەکە.
 
دوای دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی پێشێلی یاساکانی ئەو وڵاتەی کردووە،چاوەڕێ دەکرێت سزای زیندانی بۆ ببڕێتەوە.
 
لە وڵاتی سعودیە نابێت ئافرەتان جگە لە پۆشینی حیجاب هیچ جلوبەرگێکی تر لەبەر بکەن و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ژنان لەکاتی چونە دەرەوە کەسێکی نزیکی خۆیانیان لەگەڵدا بێت گەرنا توشی لێپرسینەوە دەبن
Back to top button