سیروان بارزانی رای فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ریفراندۆم ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خمور و گوێر له‌باره‌ی بۆچوونی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند” ھەڵوێستی ئەرێنی و دۆستانەی فەڕەنسا بۆ گەلەکەمان لەم کات و ساتەی ئێستادا زۆڕ بایەخدار و جێگەی ڕێزە، ھەر وەکوو پێشتر، گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دۆست و پشتیوانی گەلی کوردستان و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بوون”.
سیروان بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێر_ مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، له‌په‌یچی تایبه‌ت به‌خۆی دا ده‌لێـ”لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس، لە لایەن سەرۆک کۆماری فەڕەنساوە پێشوازی لێ دەکرێت و ئاماژە بەوە دەدات کە گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دۆست و پشتیوانی گەلی کوردستانن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” پێشوازی لێ کردنمان لە کۆشکی ئیلیزێ لەلایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، گرنگی و تایبەتمەندیی خۆی ھەیە، بە تایبەتی لەم دۆخەی ئێستا کە شەڕی تیرۆر گەیشتووەتە قۆناغی یەکلاکەرەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، لە دیدارەکەی نێوان ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سێ تەوەر باس کراوە کە یەکەمیان پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە، تەوەرەکانی دیکەش لەبارەی شەڕی یەکلاکەرەوەی تیرۆر و ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە و سوپاگوزاریی حکوومەت و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنی فەڕەنسا لە گەلی کوردستان بووە”.