په‌یامی ریفراندۆم به‌ ئیداری دۆناڵد تره‌مپ گه‌یاندرا

خواكوڕك 

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌، كه‌ رۆڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌بینێت، له‌سه‌ردانێكی دا بۆ واشنتۆن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌لێت بۆ ئه‌وه‌ لێره‌ین تا په‌یامی كوردستان بۆ ریفراندۆم بگه‌ێنین به‌ به‌رپرسانی بالای كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ”.

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی ئه‌مریكی” ئاشكرای كرد كه‌ سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌ و په‌یامی هه‌رێمی كوردستانیان له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێ بگه‌یه‌نێت”.

هه‌ر له‌میانی دیمانه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌، فه‌لاح مسته‌فا گوتیشی” له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكای را‌دەگه‌یه‌نێت كوردستانی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ره‌، نه‌ك كێشه‌ و ئه‌مریكاش ده‌توانێ رۆڵێكی گرنگ له‌و پرۆسه‌‌دا بگێڕێت له‌وه‌ی توانا و هێزی خۆی به‌كاربێنێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌.

Back to top button