له‌به‌ر ریفراندۆم ده‌وڵه‌تان روو له كڕینی نه‌وتی كوردستان ده‌كه‌ن
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایان چه‌ند میدیایه‌كی گوماناوی هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه مه‌به‌ست لێی به‌جێ گه‌یاندنی په‌یامی ده‌وڵه‌تانی ئێران و عێراقه، شاره‌زایانی نه‌وت له باره‌ی ئه‌و ترسه ده‌لێـ” ئه‌مه هیچ بیانوێكی به‌قوه‌تی نیه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه، وڵاتانی دونیا بێ سڵكردنه‌وه له ترسی یاسایی نه‌وتی كوردستان ده‌كرن، خواست له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه و دۆخی دارای و قه‌یرانی دارای له‌پاش ریفراندۆم بۆ قۆناغێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نبێت”.
هه‌روه‌ها شارەزایەكی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان، پێی وایە، ڕاپرسی خواست لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان زیاد دەکات و، ئەمجارەیان كۆمپانیاكان پێشبینی مامەڵەكردن لەگەڵ قەوارەیەكی گەورەتر و ددانپێنراوتر دەكەن وەكو دەوڵەتی كوردستان و، گرێبەستەكانیان لە ڕووی یاساییەوە بەهێزتر دەبن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه” د.عەتوف عەبدولموهەیمن بارزانی شارەزای بواری نەوت دەڵێ، لە 2014ـەوە تاوەكو ئێستا بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمەوە لە بەغدا و، هەڵگیرسانی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت، ئابووریی هەرێمی كوردستان كەوتە قەیرانی هەمەلایەنە، كە ئەنجامە ڕاستەوخۆكانی بریتیبوون لە بڕینی ڕێژە و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەت و دواخستنی پرۆژەكان و قەرزی ناوەكی و دەرەكی، كە تاوەكو ئێستایش بەشێوەیەكی دیار بەردەوامە.
د. عه‌توانی ئه‌وه‌شی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی ئاشكرا كردووه”، کە دەبێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان سێكتەرەكانی جگە لە نەوت چالاك بكات و ڕایگەیاند: “نەوت ڕێژەی 90%ـی سەرچاوەی داهات و بودجەی هەرێمە و كەرتەكانی دیكە بە كۆی گشتیانەوە 10%ـی ئەو سەرچاوانە پێك دێنن، لەبارەی كاریگەرییەكانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان لەسەر بازاڕی نەوت، د.عەتوف عەبدولموهەیمەن بارزانی گوتی، ڕاپرسی خواست لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات لەبەر ئەوەی ئەمجارەیان كۆمپانیاكان پێشبینی مامەڵەكردن لەگەڵ قەوارەیەكی گەورەتر و ددانپێنراوتر دەكەن وەكو دەوڵەتی كوردستان و، گرێبەستەكانیان لە ڕووی یاساییەوە بەهێزتر دەبن، ئەو پسپۆرەی بواری نەوت زیاتر گوتی: “كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنان و واژۆكردنی گرێبەستی نەوتی، زیاتر دەبێت لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، هێزی دانوستانكردنی حكوومەت لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان باشتر دەبێت، ئەو لەسەر ئەوباوەڕەیە، کە لە ئاییندەی دوور و بە بەردەوامی، خواستی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت زیاتر دەبێت و بەرهەمهێنان و خستنەڕوو و دواتر هەناردەكردنی نەوت زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی نرخی جیهانییەوە كاریگەری نابێت.
عه‌توان بارزانی ده‌ده‌شلێـ” لەبارەی بەهێزكردنی ئابووریی كوردستانەوە گوتی: “هەر پلانێكی بەهێزكردنی ئابووری پێویستە بریتی بێت لە فرەچەشنكردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات، بەو واتایەی بە تەنها پشت بە داهاتی نەوت و سێكتەری نەوت نەبەسترێت، بەڵكو ڕێژەی هاوبەشی كەرتە ڕاستەقینەكان جگە لە نەوت، هەلی كاری زیاتر دروست دەكات و بەرهەمی خۆماڵی زیاد دەكات و جۆرەكەی چاكتر دەكات، لە هەمان كاتتدا گرینگی بە ژێرخانی ئابووری بدرێت، چونكە بەردی بناغەی پەرەسەندنی كەرتەكانی دیكەیە.”