ده‌سته‌ی ده‌سپاكی: له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو زیاتر له 378 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى خراوه‌ته به‌رده‌م دادگا

خواكوڕك
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو زیاتر له 378 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانن، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش ده‌لێت ئه‌مه جگه له‌و داوا زانیارییانه‌ى كه نه‌كراون به كه‌یس تا ئێستا”.
ئه‌مرۆ 19ی 7ی 2017 حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا 12 داواى هه‌واڵده‌رى و 47 داوای سزایى و 67 زانیاری هه‌بوون له سلێمانی، 12 داوای هه‌واڵده‌ری 40 داواى سزایى و 15 زانیارى هه‌بووه و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له پارێزگاى دهۆك 16 داواى هه‌واڵده‌رى و نۆ داواى سزایى و 10 زانیارى هه‌بووه و كۆى گشتى ئه‌و كه‌یسانه‌ى له دادگاكان له به‌رده‌م دادوه‌رى ده‌ستپاكى بوون، 378 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى بوون جگه له 92 زانیاریى تر.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌شلێ” كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو بڕیاردان بوو له‌سه‌ر ستراتیژى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له دووى ئایار په‌سه‌ندی كرد و ئێسته چاوه‌ڕوانى دانانى میكانیزمین بۆ جێبه‌جێكردنى.