د.موسه‌ننا ئه‌مین له‌ هه‌ولێكى تیرۆ ڕزگارى بوو

خواكوڕك
د. موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دوو وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بڵاو کردۆتەوە کە تێکشکاوە و تووشی ڕووداوێکی قورسی ھاتوچۆ بووە.
 
موسەنا ئەمین دەڵێت: دوێنیێ ١٧ ی تەمووز ، لە کاتێکدا کە شۆفیرەکەم دەھات بۆ پێشوازیم لە فرۆکەخانەی بەغداد پێش ئەوەی بگات توشی روداێکی ھاتوچۆ ھات و زۆر بەداخەوە گیانی لەدەستدا . دکتۆر موسەنا لەو کاتەدا خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە نەبووە و سەلامەتە.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت : شۆفێرەکەی بەراستی کوڕێکی دڵسۆز و رۆح سوک وبە غیرەت و چالاک بوو ،سێ ساڵ ھاوڕێ بوین بە خزمەت و بە ئەمەک بوو ئێوەش تکایە لە نزای خێر بێ بەشی مەکەن.
 
گومانیش دەکرێت ئەو ڕووداوە هەوڵێکی موخابەراتی بووبێت و ئامانجیان تیرۆر کردنی دکتۆر موسەنا ئەمین بووبێت ، چونکە لەکۆبونەوەی سەرۆکی فراکسێۆنەکانی ( یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ) جگە لە دکتۆر موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسێۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەران کەسیان وەڵامی هەڕەشەکانی عەممار حەکیم یان نەدایەوە لەسەر ڕیفراندۆم و پرسی سەربەخۆی کوردستان .
 
 
Back to top button