بڕیاردەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان: عەلی حەمە ساڵح چەند تۆمەتێكی ناڕەوای بۆدروستكردووەم

 

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان چەند قسەیەكی لە بارەی بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنی كوردستان نوسی, دەلێت:”پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان ”بەبێ ھیچ بەڵگەیەك“ چەند تۆمەتێكی ناڕەوای بۆ دروست كردووە.

ئیسماعیل حەمە عەلی، بڕیاردەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “لەماوەی ڕابردوودا ھەر پێنج حزبەكەی كوردستان، نوێنەری خۆیان لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان ھەبووە، بێگومان ئێمەش لەسەر پشكی یەكگرتوو پۆستمان وەرگرتووە، بەڵام دەست لەكار كێشانەوەی خۆمان لەنێو حزب ڕاگەیاندووە و دەیانجار باسی ئەوەمان كردووە كە ئێمە وەكو تیمێكی بێلایەن كار دەكەین”.

بڕیاردەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو: “چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەم بەوە كرد كە ئێمە وەك كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دەكەین، بەڵام بەداخەوە عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان، لە دوورەوە بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەكی لە بەردەستدا بێت، تۆمەتی ئەوەی خستووەتە پاڵ ئێمە، گوایە خزمەت بە پارتی دەكەین و كاری ئێمە لە كۆمسیۆن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان خۆی دەبینێتەوە، لەكاتێكدا ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم ھەموو كەسێك دەزانێت بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانە و ئەركی سەرشانی ئێمە كە كار لەسەر ئەو بڕیارەی كۆمسیۆن بكەین”.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئەوەی ئاشكرا كرد: “كاتێك تۆمەتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕانم بینی، لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای گۆڕان و یەكگرتوو لەلایەك و خۆشەویست و ھاوكارانم لەلایەكی دیكە، بێدەنگیم ھەڵبژاردووە، زۆریش دانم بەخۆمدا گرت كە ھیچ وەڵامێكی نەدەمەوە، بۆ ئەوەی ھاوكارانم لە بزووتنەوەی گۆڕان دڵگران نەكەم، وەك ھەمیشە نموونەی ئەخلاق و پەروەردەی باڵا بم، بێگومان بەخشینەوەی تۆمەت ناخۆشە، بۆیە منیش ناچار بووم لە پێگەی تایبەتیی خۆم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەڵامێكی كورتی بدەمەوە، چونكە ئەوە بە تۆمەتێكی گەورەی دەزانم و ئێمە خزمەت بە ئەجێندای ھیچ حزبێكی سیاسی ناكەین”.

Back to top button