شرۆڤەكارێكی سیاسیی ئیسرائیلی: ئێستا كاتی سەربەخۆیی كوردستانە
خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە لایەن هەرێمی كورسدتان ئێستا لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە زۆرترین قسەو باسی لە بارەوە دەكرێت, پسپۆڕ و شرۆڤەكارێكی سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژە بەوە دەدات كە ئێستا كاتی سەربەخۆیی بوونی كوردستانە.
د. ئەدی كۆھەن ئیسرائیلی، پسپۆڕ و شرۆڤەكارێكی سیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا، رای گەیاند: “پێویستە بارزانی، سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنێت، چونكە گەلی كورد، ھاوشێوەی ئێمە ناخۆشی زۆری بینیوە”.
ئەو پسپۆڕە، جەختیشی لەوە كردەوە: “ئێستا كاتی سەربەخۆییە، سەرۆك كۆماری ئیسرائیلیش، دڵسۆزی دۆزی كوردە، بێگومان ئەو كاتەی كوردستان بوویە دەوڵەت، ئیسرائیل پشتگیری دەكات”.