نێچیرڤان بارزانی: بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به‌گۆڕانه‌وه كردووه
خواكوڕك
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، پارتی به‌فه‌رمی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له گۆڕان كردووه، و ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانی كوردستان”.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند،كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان ده‌رباره‌ى ریفراندۆم ئاسایین، هه‌روه‌ها گوتیشی”ریفراندۆم خۆى ئامانج نییه، به‌ڵكوو رێگه‌یه‌كه بۆ ئامانجێكى گه‌وره‌تر كه سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه. یه‌كڕیزیى گه‌لى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گه‌ره‌نتى سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆمه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ریفراندۆم سه‌ربكه‌وێت و دواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وینه پرۆسه‌یه‌كى جددیى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بگەینه ئامانجه مه‌زنه‌كه، كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ژێر رۆشنای ئه‌و ئه‌ركه مه‌زنه، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان گوتی” كه هه‌وڵه‌كان له‌نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وامن و له‌مباره‌یه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى كۆبوونه‌وه‌ى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه و ئاماده‌ییى خۆى نیشان داوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى په‌رله‌مانى كوردستان”.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، گوتیشی”كاردانه‌وه‌كان ئاسایین و هه‌ندێكیان تێبینییان له‌سه‌ر كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم هه‌یه، گوتىشی: “له ریفراندۆمه‌كه‌دا براوه و دۆڕاو نییه و هه‌مووان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتوون، وه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌یشى راسته”.
سەرۆکوەزیران هەروەها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى راسپاردووە “به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان دۆسیەیه‌ك به زانیاریى ورد و ژماره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده بكرێت و تیایدا روون بكرێته‌وه كه چۆن حكومه‌تى عیراق مامه‌ڵه‌یه‌كى نادادپه‌روه‌رانه و نایاسایى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه و دەیكات، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به پێشمه‌رگه و بودجه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تیش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌نفال و وێرانكردنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شى هه‌رێمى كوردستان له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریپێكردنى له سوودمه‌ندبوون له داهات و ده‌سه‌ڵات له عیراق، وێڕاى هاوكارینه‌كردنى هه‌رێمى كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كه پێشوازى لێكردوون”.
سەرۆکوەزیران هەروەها جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه “هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عیراق به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه بكه‌وێته پرۆسه‌یه‌كى دانوستاندنى ته‌ندروست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گه‌یشتنى گه‌لى كوردستان به داوا و مافه ره‌واكانى”.