وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: دژ بە ڕاپرسی نین؛ سەرۆك پووتین بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە سەرۆك بارزانی دەكات

خواكوڕك

دوای ئەوەی كە چەند وڵاتێك بە شێوەی جیاواز  رای خۆیان لە بارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەربڕیووە, ل دواهەمین پێشهات فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو ئاشكرای دەكات كە رووسیا دژ بە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نیە, بە خۆشحالیشەوە پیۆیتن  پێشوازی لە سەرۆك بارزانی دەكات بۆ تاو توێكردنی ئەم پرسە.

(یوری نەبەیف) جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو لەگەڵ باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا لە عێراق و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیای فیدراڵ(ڤالێریان شوڤایڤ) كۆ بووەوە.

دیدارەكە كە بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زانستی و ئشنابون بووە سەرچاوە یاساییەكانی پێكەوەكاركردنی ڕووسیا و هەرێمی كوردستان بووە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێوەندییە مێژوویی و نوێكانی گەلی كورد و ڕووسیای هێناوەتە بەر باسەوە و، ڕۆشناییشی خستووەتە سەر پرسی ئەنجامانی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری كوردستان و رایگەیاندووە، ڕووسیا بە هیچ شێوەیەك دژی راپرسیی باشووری كوردستان ناوەستێتەوە؛ هەروەها پێیان باش بووە كە لەم قۆناغەدا بە ئاشتی و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا ئەم پرسە باس بكەن.

(دانەر ئەبوبەكر) كە هاوڕێ لەگەڵ جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیای كردووه دەڵێ، (ڤالێریان شوڤایڤ) گوتووشیەتی، پرسی ڕاپرسی و كاریگەرییە نێودەوڵێتییەكان لە بەرژەوەندیی كورددا دەبن.

پەیوەست بەم هەواڵە (دانەر ئەبوبەكر) هاوكات بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە، لەو دیدارەدا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێیڕاگەیاندوون، هەموو كات دەگاكانی ڕووسیا بە ڕووی (جەنابی سەرۆك بارزانی)دا كراوەن، هەروەها ئامادەیشی نیشان داوە لەئەگەری هەر سەردانێكی شاندی كوردستان بۆ وڵاتەكەی لە ئاستی هەربەرز پێشوازییان لێ بكەن و پرسی راپرسی و دۆخی ناوچەكەیان لەگەڵدا بخەنە بەر باسەوە.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووپاتی كردووەتەوە كە، سەرۆكی ڕووسیا(ڤلادیمێر پووتین) بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات كە ئەگەر ئارەزووی سەردانی ولاتەكەیانی هەبێ.

Back to top button