ناوی پێشمەرگە دیلە ئازادكراوەكان ئاشكرا كرا

خواكوڕك
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی بەری راستی موسڵ ئەمڕۆ سەرچاوەكانی میدیایی جەنگ رایانگەیاند كە هێزەكانی عێراقی توانیویانە زیاتر لە سەد بەندی كراو لەژێر دەستی داعش رزگار بكات, كە دەنگۆی بوونی چوار پیشمەرگەی كوردستان لە نێو ئازاد كراوەكان بڵاو بووەتەوە.
بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە، زۆر خۆشحاڵ بوم بەئازادكردنی ژمارەیەك لەپێشمەرگە دیلەكانی لای داعش و چاوەڕوانی ئازادكردنی ئەوانی تر دەكەین.

ئەو پەرلەمانتارە ناوی چوار پێشمەرگەی ئازادكراوی دیلی لای داعشی بڵاوكردۆتەوە كە بریتین لە، ئەحمەد یاسین رەجەب، باپیر عیسا ئەحمەد، كامەران بەهجەت عەبدولمەجید، عەزیز جومعە رەمەزان مزوری.

Back to top button