پارتی: ھیچ وڵاتێك بەئەنجوومەنی ئاسایشیشەوە دژی ریفراندۆم نین

خواكوڕك
پرسی سازادنی ریفراندۆم لە كوردستان و بەڕێوە چوونی لە كاتی خۆی لە لای پارتی یەكلا كەرەوەیە, بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیانێت:” تا ئێستا ھیچ وڵاتێك دژایەتی پرۆسەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستانی نەكردووە، بەتایبەت ئەو پێنج وڵاتەی، كە ئەندامی ھەمیشەیین لەئەنجوومەنی ئاسایش.

ھۆشیار سیوەیلی بۆ پێگەی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە “رای كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی گشتی لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆم ئیجابییەو ھیچ وڵاتێك بەشێوەیەكی فەرمی دژایەی ڕاپرسییەكەی ھەرێمی كوردستانی نەكردووەو ھەڵوێستی توركیایش بەنەرێنی نابینین”.

ئەو بەرپرسی پارتی ئەوەشی راگەیاند، “وڵاتانی دیكەش ئەوانەی بەفەرمی رای خۆیان نیشان داوە دژ نەبوون، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمداین‌و پێمان وایە ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، ئەوكات ھەڵوێستی رای كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پۆزەتیفتر دەبێت”.
سوەیلی هەروەها رایگەیاند “ھەركاتێك ئێمە سەربەخۆییمان راگەیاند، ئەوكات پێویستمان بەوە دەبێت كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری لەئێمە بكات، بەتایبەت وڵاتانی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش‌و بەلایەنی كەمەوە ڤیتۆ بەكارنەھێنن، بۆیە لەئێستادا ھەڵوێستی ھەر پێنج وڵاتە زلهێزەكە پۆزەتیفە.”

دەربارەی ئەوەیش، كە ئەمەریكا چ هەڵوێستێكی هەیە، رایگەیاند، “ئەمەریكا ھیچ گوشارێكی لەسەر ھەرێمی كوردستان نەكردووەو تەنیا لەسەر كاتەكەی رای جیاوازیان ھەیە، لەوەی ریفراندۆم ببێتە ھۆی لاوازیی بەرەی دژەتیرۆر‌و (بارزانی)ـیش ئەوەی بۆ ئەمەریكا ڕوونكردووەتەوە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ھیچ وڵاتێك دژی پرۆسەی ریفراندۆمی باشووری كوردستان نییە.”

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی جەخت دەكاتەوە لەوەی، لەناوخۆی ھەرێمی كوردستان ھەموو لایەنەكان یەكھەڵوێست بن‌و پێكەوە كار بۆ ئەو پرۆسەیە بكەن، ھەنگاوێكی زۆر گرینگ دەبێت.

 

Back to top button