چوار پێشمه‌رگه‌ی دیلی ده‌ستی داعش لای سوپای عێراقیه
خواكوڕك
هێزه‌كانی عێراق له‌میانی ئۆپراسیۆنه‌كاندا له مووسڵ، كۆمه‌ڵێك زیندانیان رزگار كردووه، كه ناوی چوار پێشمه‌رگه له لیستی زیندانیه‌كاندا هه‌یه كه هێزه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه، نوێنه‌ری دیله‌كانی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه ده‌لێـ” بە لیستەکەدا چووەتەوە و ناوی چوار پێشمەرگەی دیلی تێدا بووە کە لەلای ئەو تۆمارکراون”.
شێخ عیرفان بەرزنجی نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه دیله‌كان، له‌باره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه هێزه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، ده‌لێـ”سێ لەو پێشمەرگانە سەر بە زێرەڤانین لە ناوچەی گۆگجەلی بە دیل کەوتوونەتە دەستی داعش، پێشمەرگەیەکی دیکەش بەناوی بارزان لە سەرەتای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، لەو شارە بووە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراوە و ناسنامەی پێشمەرگایەتییان پێ بینیووە، بۆیە دەستگیرکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دیارنییە ئەو کەسانە رزگارکراون لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە براونەتە بەغدا یان لە موسڵن، گوتیشی: “پەیوەندییمان بە هەواڵگری پێشمەرگەوە کردووە و هەوڵدەدەین بزانین ئێستا لە کوێن”.
سەربەست لەزگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه هێزه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه، ده‌لێـ” تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەوبارەوە نییە و لەگەڵ سوپای عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بزانین ئەو زانیاریانە تاچەند راستن”.