پێنج ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان: هەڵبژاردنی‌ سەرۆكی‌ نوێی‌ فراكسیۆنی گۆڕان نایاسایی بوو

 

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەلبژێردرا, پێنج ئەندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆكی‌ نوێی‌ فراكسیۆنەكەیان نەداوە و ئەندامێكیشیان هۆكارەكەی‌ بۆ ئامادەبوونی‌ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر لە پڕۆسەكە دەگەڕێنێتەوە و پڕۆسەكەش بە “نایاسایی‌” دەزانێت، سەرۆكی‌ نوێێ‌ فراكسیۆنیش دەڵێت “پڕۆسەكە یاساییە”.

یەكێك لەو ئەندامانەی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان كە ئامادەی‌ دەنگدانەكە نەبووە و نەیویست ناوی‌ بڵاوبكرێتەوە راگەیاند، پێنج ئەندامیان ئامادەی‌ پرۆسەكە نەبوون و گوتی‌: “هۆكاری‌ ئامادەنەبوونمان بۆ ئامادەبوونی‌ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر دەگەڕێتەوە لە پڕۆسەی‌ دەنگدانەكە، چونكە بەپێی‌ دەستوری‌ بزووتنەوەكەمان هەر كەسێك پۆستی‌ حكومی‌ هەبێت، نابێت بەشداری‌ ئەو دەنگدانانە بكات، بەڵام بۆ یاساییبوونی‌ پڕۆسەكە دەنگی‌ داوە”.

ئەو ئەندامە وتیشی‌: “د. هەڤاڵ كاندیدی‌ هەڵبژێردراوی‌ ئەنجومەنە بۆ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، بۆیە نەدەبوو بەشداری‌ ئەو پڕۆسەیە بكات”، ئەندامەكەی‌ گۆڕان ئاشكرایكرد “ئەو پێنج ئەندامە، هەڵبژاردنی‌ سەرۆكی‌ نوێی‌ فراكسیۆن بە نایاسایی‌ دەزانین”.

 

Back to top button