نه‌جمه‌دین كه‌ریم:به‌شێوه‌یه‌كی باش و رێك و پێك كاره‌كان له‌ برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم

خواكوڕك

پارێزگاری کەرکووک و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هاوکات ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ برۆكسلی پایته‌ختی وڵاتی بەلجیکا ، باس له‌وه‌ ده‌كات” کە نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، کارەکانیان لە ڕووسی لۆجستییەوە بۆ شاندەکە بە باشی ئەنجام داوە، بێ گرفتن.

(د.نەجمەدین کەریم) پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ رۆل و به‌رپرسیاره‌تی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریم له‌ ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌” بەهۆی ئەوەی سەردانەکەی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانێکی جیاوازدا بووە، نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، بەشدارییەکی زۆریان لە کۆبوونەوەکانی ئەو شاندەدا نەبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شانده‌كه‌ خۆیان راسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بوون له‌ كۆبونه‌وه‌كان، به‌ڵام پاش كۆبونه‌وه‌كانی ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هاوشان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌،بەڵام دواتر نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و قسەی باشیان کرد، كاره‌كانیشیان له‌ ڕووی لۆجیستیه‌وه‌ بۆ شانده‌كه‌ به‌ باشی ئه‌نجامدا، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە (دلاوەر خالید ئاژگەیی) لەوێ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، بەشێوەیەکی جوان و ڕێک و پێک کارەکانیان بەڕێوەبرد.

نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ دەرەوەی وڵات، باس له‌وه‌ش ده‌كات “كه‌ ڕۆڵی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە بۆ بابەتی ڕیفراندۆم، یەکەم شت ئەوەیە کە نوێنەری پەرلەمان و نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بانگێشت بکەن، بۆ ئەوەی بێن و چاودێری پرۆسەی ڕیفراندۆم بکەن، چونکە ئەوە یەکێکە لە کارە ھەرە گرنگەکان، جگە لەو کارەی کە کردوویانە، ئەویش باسکردنی ڕەوشی کوردستان و ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا ھەیە”.

Back to top button