ئیتلاعاتی ئێران 10 هاووڵاتی كوردی ده‌ستگیركرد
خواكوڕك
دوێنێ له شاری مهابادی كوردستانی رۆژهه‌ڵات-ئێران، 10 هاووڵاتی كورد له لایه‌ن رژێمی ئێران و وه‌زاره‌تیئ یتڵاعاتی ئه‌و ووڵاته ده‌ستگیركران و گواسترانه‌وه بۆ زیندان.
بەپێی ھەواڵی (کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان) دوێنێ لە شاری مەھاباد ١٠ھاوڵاتی کورد بەتۆمەتی ھاوکاریی حزبە کوردییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات_ بنکەی مەھابادەوە دەستگیرکراون، راسته‌وخۆ گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندان و چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی هه‌واڵه‌كه” ناسنامەی 6 هاووڵاتی له ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرا كراوه كه بریتن له ( سەلاح ئادیم، داوود ڕەسوڵنەژاد، مارف قەناعەت، کەیوان، عومەر، ناسر)، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه” كه زیندانییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له ئێستایه بێ چاره‌نووسن.