شه‌ربه‌تی خه‌یار ده‌رمانی ئازاری ددان و زۆر نه‌خۆشی تریشه‌

خواكوڕك

خەیار یەکێکە لەو سەوزانەی کە لە خواردنی ڕۆژانەدا زۆر بەکاردەھێنرێت و چەندین سوودی ھەیە، چەند پزیشک ‌و لێکۆڵەرەوەیەکی ئۆکرانی بەسەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر (گینادی ئابناسینکۆ) لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەریانخستووە کە شەربەتی خەیار سوودێکی پزیشکی زۆری  هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و پێویسته‌ مرۆڤ سود له‌ شه‌ربه‌تی خه‌یار وه‌ربگرێت.

ھەر لەبەر ئەوە ئەم پزیشکانە رێنمایی خەڵکی دەکەن کە شەربەتی خەیار بخۆنەوە، جا چ بەتەنیا بێت یان لەگەڵ شەربەتی جۆرە جیاوازەکانی تری سەوزەدا بێت، چونکە خواردنەوەی شەربەتی خەیار ھۆکارێکی کاریگەر و چارەسەرێکی سروشتییە بۆ نەھێشتنی ئازاری سک و زۆرێک لە ئازارەکانی تر و پاراستنی لەش لەتووشبوون بە نەخۆشییەکان.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەش کە پزیشکە ئۆکرانییەکان ئەنجامیانداوە، خواردنەوەی شەربەتی خەیار بەشێوەیەکی بەردەوام و بەبەرنامە مرۆڤ لەتووشبوون بە نەخۆشی غودەی دەرەقی دەپارێزێت و سوودێکی زۆریشی بۆ بەھێزکردنی ددانەکان ھەیە،ھەروەھا شەربەتی خەیار چارەسەرێکی چالاکە بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان ڕێژەی ترشەڵۆک لە گەدە و دوانزەگرێدا.

Back to top button