شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن (زه‌خت)

خواكوڕك

وه‌ك ده‌زاندرێت پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌هارییه‌كان و میوه‌یه‌كی ئیجگار به‌ سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین ڤیتامینی به‌سود،هه‌روه‌ها پرتەقاڵ کە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، باشترین سەرچاوەی تەندروستیە بۆ لەش.

سوده‌كانی پرته‌قاڵ له‌ هه‌ژمار نایه‌ن، له‌وانه‌ پرتەقاڵ یەکێکە لەو میوانەی چالاکیەکانی لەشت چوست دەکاتەوە، بەپێی توێژینەوە پزیشکیەکان کە لە ماڵپەری”hayatouki” بڵاوکراوەتەوە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ مەترسیەکانی جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، جگە لەوەی رێگە لە بەرزیوونەوەی پەستانی خوێن دەکات،پرتەقاڵ پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، به‌وه‌ی شەربەتی پرتەقال پێکھاتەیەکی تێدایە بەناوی “ھسبیریدین” کە باشترین سەرچاوە ماددەیە بۆ سوری خوێن، ھاتوچۆی خوێن لەنێوان لەش و دڵ مێشکدا چالاک دەکات، ھەر بۆیە رێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت و دایدەبەزێنێـت، بەکارھێنانی شەربەتی پرتەقاڵ لەکاتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا زۆر بەسوودە.

Back to top button