ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین رێگا ده‌ربازبیت له‌ به‌ردی گورچیله‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ

 

خواكوڕك

وه‌ك ده‌زاندرێت یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ ئه‌مڕۆدا له‌ له‌شی مرۆڤ، بریتیه‌ له‌ به‌ردی گورچیله‌، كه‌ به‌شیكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كان به‌ ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و تووشی گرفتی ته‌ندرووستی بوون.

بۆ ئه‌وه‌ی خۆت رزگار بكه‌ی له‌ به‌ردی گورچیله‌ پێویسته‌، ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رزگارت ده‌كات له‌ به‌ردی گورچیله‌ و ئازارت ناهێڵێ،

خۆراكه‌كانیش بریتین له‌:-

– شوتى: ڕێژه‌يه‌كى زۆر ئاوى تيايه‌ و بۆ به‌ردى گورچيله‌ زۆر به‌سوده‌ .

– هه‌نار: خواردنى هه‌نار بۆ به‌ردى گورچيله‌ به‌سوده‌ .

 

– سێو: ميزهێنه‌رێكى باشه‌ و سه‌رچاوه‌ى پۆتاسيۆمه‌ و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ردى گورچيله‌ سودى زۆره‌ .

– ڤیتامین (بی 6) : به‌كارهێنانى ڕۆژانه‌ى 100-150 ميلى گرام له‌ ڤيتامين بى6 بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگ ده‌رمانێكى به‌سوده‌ بۆ به‌ردى گورچيله‌ .

– لۆبيا: لۆبيا ميزهێنه‌رێكى باشه‌ و بۆ به‌ردى گورچيله‌ به‌سوده‌ .

– كه‌ره‌وز: بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى به‌ردى گورچيله‌ به‌سوده‌ و ڕێگرى له‌ دروست بوونى به‌ردى تازه‌ ئه‌گرێت .

 

Back to top button