ئافره‌ت یا پیاو كامیان زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بن.؟ هۆكاری تووشبوونیان چیه‌.؟

خواكوڕك

وه‌ك زانراوه‌ ئێستا له‌ جیهاندا، یه‌كێك له‌ نه‌خۆشیه‌ باوه‌كان نه‌خۆشی شه‌كره‌یه‌، له‌ ئێستاشدا لێكۆله‌رانی بواری ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایه‌ ئافره‌ت یاخود پیاوان زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌بن، له‌ كامیاندا رێژه‌ی شه‌كره‌ زیاتره‌، ئافرەتان بەبەراورد بەپیاوان ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاترە، کەم جوڵەیی لە ئافرەتان دەبێتە ھۆی خراپ دەردانی ڕێژەی مێتابۆلیک ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ تووشبون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە بەڕیتانیا دەرکەوت ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ھەیە، ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریخست ئەو ئافرەتانەی کە زۆر دادەنیشن، ئەگەری توشبونیان بە شەکرە زیاترە، بەباوەڕی لێکۆڵەران کەم جوڵەیی لە ژناندا دەبێتە ھۆی خراپ دەردانی ڕێژەی مێتابۆلیک ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ تووشبون نە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

بۆ ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ٥٠٠ ئافرەت و پیاوی تەمەن ٤٠ ساڵ بەرەو سەرەوە خرانە ژێر چاودێرییەوە، ئەنجامەکان دەریانخست، پەیوەندی نێوان دانیشتن و زیادبوونی مەترسی تووشبون بە شەکرە لە ئافرەتاندا زۆر بەھێزترە لە پیاوان.

 

Back to top button