روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما پێویسته هه‌موو هاوڵاتیان بیزانن ئه‌گه‌ری درووست بوونی كاره‌ساتی مه‌زن ده‌كرێت
خواكورك
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێردا، سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌له‌ی گه‌رما له شاری هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری، هاتووه” كه پێویسته هاووڵاتیان زۆر هۆشیار بن و ئه‌گه‌ری كاره‌سات هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان پێویستە زۆر ئاگادار بن و ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بن:_
١-جێنەھێشتنی چەرخ.
٢-خواردنەوە گازیەكان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل.
٣-بۆن و پاتری ئامێرە كارەباییەكان بە شێوەێكی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل.
٤-پێویستە جامی سەیارەكانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێڵ.
٥-پڕنەكردنی تانكی بەنزین.
٦-تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارە.
٧-سەفەرنەكردن لە كاتی بەیانیان.
٨-تایەكان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بەتایبەتی لە كاتی سەفەركردن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتیانیش لەحاڵەتێكی دیكە ئاگادار دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات”كه لەكاتی بەروبونەوەی پلەكانی گەرمادا پێویستە زۆر ئاگادار بن لە مار و دووپشك چونكە لە كاتی گەرما بە شێوەێكی بەرچاو دێنە دەرەوە بۆ گەران بەدوای شوێنی سارد و فێنك.
هەروەها دەبێت دڵنیا بن لە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەكان و پاراستنی بوتڵی غاز لە تیشكی خۆر و كوژاندنەوەی گیزەری ئاو گەرمكردن و زیادەرۆیی نەكردن لە ئیشپێكردنی ئامێرە كارەباییەكان بۆ پاراستنی محەویلەكانی كارەبا و خۆپاراستن لە تیشكی خۆر بە تایبەتی لە كاتژمێر ١٠ بەیانی تاوەكو سێی پاشنیوەڕۆ و دانانی ئاو لەسەر دیوار و پەنجەرەكانتان بۆ باڵندەكان.