به‌په‌له‌….نمره‌ی قوتابیانی ئاماده‌یی له‌ پۆلی (10-11) بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرایه‌وه

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان كۆ نمرەی قۆناغەكانی (10 و 11)ی ئامادەیی بۆ قوتابیانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە، داواش لە قوتابیان دەكات لە ڕێگەی سایتی ئەزموونەكانەوە وردبینی بكەن.

ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی لینكێكەوە نمرەكانی پۆلی (١٠و١١)ی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردۆتەوە تا وردبینی تەواوی نمرەكان بكەن بەو پێیەی ئەو نمرەیە لەگەڵ نمرەی بەدەستهاتووی تاقیكردنەوەی نیشتمانی بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی هەژمار دەكرێت.

له‌ هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌شی هاتووه‌”كه‌ بۆ هەر هەڵەیەك لە زانیاری و نمرەكانتان بەزووترین كات پەیوەندی بە قوتابخانەكەتان بكەنەوە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان”.

بۆ دۆزینەوەی نمرەكەت كلیك لێرە بكە

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژی پێشوو وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان و نمرەی خوێندكارانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجامی تاقیكردنەوە و نمرەی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوبكاتەوە.

Back to top button