كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه
خواكوڕك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند” ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی به‌ڕێوبه‌راتی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم،ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤١ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٣٩ بە ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٣ پلە بە ٣٨ پلە دەبێت.
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ی هه‌ینی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٢ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٠ بە ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٤پلە بە٢٩ پلە دەبێت.