كاكه‌مین نه‌جار : مه‌رجمان بۆكه‌س نییه‌و حه‌زیش ناكه‌ین كه‌س مه‌رجمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/14364753_328924030789309_8648919471688921793_n.jpg)
خواكورك
“كاكه مین نه‌جار” ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند “هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وامن ، گۆران براى ئێمه‌یه و بیست و چوار كورسییان له په‌رله‌مان هه‌یه و خه‌ڵكانێك ده‌نگیان پێداون ، ئه‌وانه‌ى ده‌نگى به‌وان داوه وه‌ك ئێمه شۆرشگێر‌و كوردپه‌روه‌رن ، ئێمه هیچ ڕێگرییه‌كمان نییه و پێمان باشه په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه ، مه‌رجمان بۆ كه‌س نییه‌و حه‌زیش ناكه‌ین كه‌س مه‌رجمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش كارا نه‌كرێته‌وه یاسایی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و كمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى پێكهاتووه‌و ده‌توانرێت ریفراندۆم به‌بێ په‌رله‌مانیش بكرێت ، به‌ڵام په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه باشتره له‌وه‌ى به‌بێ په‌رله‌مان بێت .
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا “كاكه‌مین نه‌جار ” ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ڕاشیگه‌یاند ” واباشه هه‌موو حزبه‌كان ڕێكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ، باشتر وایه زۆرترین ده‌نگ بهێنێت ، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم 50 +1 بهێنێت جیاوازه له‌وه‌ى له سه‌روى 80% وه بێت ، بڕواى ئێمه‌ش وایه ئه‌گه‌ر حزبه‌كان هه‌موو ڕێكه‌ون ،ئه‌وا ده‌نگێكى یه‌كجار زۆر باش ده‌هێنێت ، ریفراندۆم خه‌ونى میلله‌تى كورده به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه له‌و ڕیبازه‌دا شه‌هید بووه ، حزبه‌كان له‌شاخ داواى مافى چاره‌ى خۆنووسینیان كردووه ، ئیستاش كه‌شو هه‌وایه‌ك دروست بووه ئیمه حكومه‌تمان هه‌یه و ناوچه دابراوه‌كانیش به ده‌ست خۆمانه‌وه‌یه و باشترین هه‌له كورد ریفراندۆم بۆ خۆى بكات و بریارى خۆى بدات ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به پارتى و حزبه‌كانى تره‌وه نییه ، چونكه ئه‌وه مافێكى گه‌لى كورده “.