لەعێراق ڕۆژانە ۳۰۰ زەواجی موتعە ئەنجام دەدرێت

خواكوڕك
 
گەنجان و هاووڵاتییانی شیعەمەزهەب هاوسەرگیری کاتی ئەنجام دەدەن و ماڵپەڕێکیش باس لەوە دەکات، کە رۆژانە 300 هاوسەرگیریی موتعە لە عێراق ئەنجام دەدرێت.
مالپەری arabstoday ڕاپۆرتە ھەواڵێکی لەسەر پەرەسەندنی هاوسەرگیریی خۆشی (موتعە) لە عێراق بڵاو کردووەتەوە ”بەپێی دوایین ئامار دەرکەتووە رۆژانە نزیکەی 300 ھاوسەرگیری موتعە لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام دەدرێت“.
 
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ھاتووە، کە ژمارەیەک نووسینگەی تایبەت بە هاوسەرگیریی موتعە لە ناوچەی کازمیەی بەغدا کراونەتەوە و پێدەچێت پێشتر ئامادەکارییەکی تەواو لەم بارەیەوە کرابێت، چونکە ”ئەو نووسینگانە هوتێل و پیاوی ئایینیی تایبەت بۆ ئەو مەبەستەیان هەیە“.
 
سەبارەت بە سەرھەڵدانی ئەو جۆرە ھاوسەرگیرییە، لە راپۆرتەکە دا ھاتووە، (دامەزراوەی شیعەی ئێرانی) لقێکی سەرەکی لە بەغدای پایتەختی عێراق کردووەتەوە و ”ھۆکاری کردنەوەی ئەم جۆرە نووسینگانەیە“.
 
بەپێی ئامارێکی فەرمیی ئەو دامەزراوەیە، ئێستا ئەم دامەزراوەیە 14 نووسینگەی لە 14 شاری عێراق کردووەتەوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەم نووسینگانەش وەکە بەرپرسانی ئەم دامەزراوەیە رایانگەیاندووە، ”تەنھا بۆ پارێزگاری لە گەنجانی عێراق و تووش نەبوونیان بە گوناه و تاوانی زینایە“.
Back to top button