بەم خۆراکانە ڕێگری لەپوکانەوەی ئێسک بگرن
خواكوڕك
کۆمه‌ڵه خۆراكێك یارمه‌تی به‌هێز بوونی ئێسك ده‌ده‌ن و رێگه له پووكانه‌وی ده‌گرن له‌گه‌ڵ به‌سه‌ره‌وه چوونی ته‌مه‌ندا. ئه‌م خۆراكانه بریتین له:
ـ گێزه‌ر كه رێژه‌یه‌كی زۆر كارۆتین و بتاكارۆتین و بتاكریپتوزانیتی تێدایه. پێشنیار ده‌كرێت به خاوه‌ی بیخۆین.
ـ گوێز سه‌رچاوه‌ی چه‌وری ئۆمێگا3 یه و سودی زۆری هه‌یه بۆ له‌ش و ئێسك به‌هێز ده‌كات.
ـ ناوكه‌كان و تۆوه وشك كراوه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆر له كانزای وه‌ك مه‌گنسیۆمی تێدایه، ئه‌م ره‌گه‌زه یارمه‌تی سووتانی كالیسیۆم ده‌دات كه بۆ ئێسك به‌سوده.
ـ شیر له‌م خواردنه‌وانه‌یه كه كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌ر له‌ش هه‌یه و له لایه‌ن پسپۆڕانی خۆراكه‌وه پێشنیار ده‌كرێت بۆ به‌هێز كردنی ئێسك به رێژه‌ی باش شیر بخۆینه‌وه.