نوێنەری یەکگرتوو بۆ علی حەمە ساڵح پێمخۆش نییە دابەزم بۆ ئاستی کەسێکی مشەخۆرو گوماناوی وەک تۆ .

خواكوڕك
 
دوای ئەوەی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی” ئیسماعیل حەمە” نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی کە تێیدا پۆستی بڕیاردەی کۆمسیۆنەکەی ھەیە،کۆمەڵێک ڕوونکردنەوەی دەربارەی پرسی ھەڵبژاردنەکانی ئایندە خستە ڕوو،لە لایەن “عەلی حەمە ساڵح” پەرلەمانتاری کوردستان لە بزووتنەوەی گۆڕان لەهەژماری تایبەتی خۆی بە توندی پۆستێکی لە دژی “اسماعیل حمە ” لەژێر ناونیشانی “یەکگرتووش بەرپرس دەبێت لە نەھامەتیەکان” .
 
“علی حمە ساڵح ” لە پۆستەکەیدا دەڵێت ” ئەم بەڕێزەی کە نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیە”ئیسماعیل خورماڵی” بە تەواوی پێی ووتین بەشێکن لە پارتی و ریفراندۆم تەنھا ویستی مەسعود بارزانیە و ھیچ ئامادەکاریەکی سیاسی و ئابوری بۆ نەکراوە.
دواتر و پاش نزیکەی گفتو گۆی ٦٠٠ کۆمێنت، عەلی حەمە ساڵح پۆستەکەی لابرد.
لە بەرامبەردا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک” ئیسماعیل خورماڵی” وەڵامێکی توندی بۆ” عەلی حەمە ساڵح” نووسیوە و دەڵێت “تەنھا لەبەر کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای یەکگرتو و گۆڕان دانی بەخۆیدا گرتووە ئەگەرنا ئەوەندە بەڵگەو دۆکۆمێنتی دان شکێنی لەبەردەستە، بۆ یەکجاری عەلی و ھەموو ئەو جوێنفرۆشانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێدەنگ ئەکات” .
 
Back to top button