پەیوەندی نێوان کوەیت و ئێران گرژی تێدەکەوێت
خواكوڕك
بەهۆی ئاشکراکردنی دۆسیەی (شانەی عەبدەلی) و تێوەگلانی ئێران بەو بابەتە،حکومەتی کوەیت دوای دەست کەوتنی چەند بەڵگەیەک بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی دبلۆماتە ئێرانیەکان لە وڵاتەکەی لە چواردەوە بۆ نۆ دیبلۆماتکار.
شانەی عەبدەلی کە ۱۳ کەسی لەسەر دەستگیرکراوە تۆمەتبارن بە هەوڵی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە کوەیت و دەستگیرکراوەکانیش سەربە حزبوڵای لوبنانی بوون و کاری سیخوڕیشیان بۆ دەزگا هەواڵگریەکانی ئێران کردووە.
تا ئێستا لایەنی ئێرانی لەو ڕووەوە بێدەنگەو چاوەڕێش دەکرێت ژمارەیەکی تر تیرۆریست پەیوەندیان بەو شانەیەوە هەبێت و چەند کەسێکیشیان ڕووەو ئێران هەڵهاتون.
الكويت تخفض عدد الدبلوماسيين الإيرانيين لديها