له‌ژێر فشاری هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا قادری حاجی عه‌لی گشایه‌وه‌

خواكوڕك 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، قادری حاجی عه‌لی له‌ژێر گوشاری هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ خۆ پاڵاوتن بۆ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان كشاوه‌ته‌وه‌، بریار نیه‌ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێرێــت و میدیاكانی سه‌ر به‌و حزبه‌ش پشتراستی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ناوبراو له‌ژێر فشار دا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ له‌ خۆ هه‌لبژاردن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، وابریاره‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێكخه‌ری گشتی گۆڕان هه‌ڵبژێرێـت، كاندیدی به‌هێز بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی) بوون، به‌ڵام له‌ژێر فشاری كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا و پاڵپشتی كوره‌كانی نه‌وشێروان له‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، قادری حاجی عه‌لی بریاری پاشه‌كشه‌ی داوه‌ له‌ پۆستی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێـ” پشگیری كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ هه‌ر كاندیدیێك بێ شك یه‌كسانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن كه‌سه‌كه‌ بۆ رێكخه‌ری گشتی، ده‌شلێـ” دانانی رێكخه‌ر هیچ به‌و واتایه‌ نیه‌ كه‌ جێنیشتنی نه‌وشێروان دیاری كراوه‌، چونكه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌وه‌نده‌ وه‌ك رێكخه‌ر ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، ئه‌وه‌نده‌ وه‌ك رێبه‌ر ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه‌ له‌ئێستادا رێبه‌ری گۆڕان هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فایه‌، نه‌ك رێكخه‌ری گشتی، ئه‌مه‌ ته‌نها گۆڕانكاریه‌كی پۆستێكی كارتۆنیه‌، بۆیه‌ قادری حاجی عه‌لی پاشه‌كشه‌ی كرد له‌ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان”.

پێشتر هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌ی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كه‌ ته‌واو موڵك و ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ كۆمپانیای وشه‌ و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان، چه‌ندانی تر له‌سه‌ر كوری نه‌وشێروان مسته‌فا چیا نه‌وشێروان مسته‌فا تاپۆ كرا،ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا و هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی گۆڕان له‌ ده‌ستی كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا”.

Back to top button