هه‌ولێك هه‌یه كۆمسیۆنیش هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن
خواكوڕك
له‌ئێستادا ئه‌ندامانی كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه سه‌ر به پێنج حزبی سیاسی كوردستانن، نوێنه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دانه، هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆنیش په‌كبخه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به واژووی بارزانی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دامه‌زراون”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ئێستادا نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌هه‌وڵی ئه‌وه دانه، ئاسته‌نگی له‌به‌راده‌م، كاره‌كانی كۆمسیۆنی بالا سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان، دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كۆمسیۆنیش به چاره‌نووسی په‌رله‌مان ببه‌ن، چونكه له‌ئێستادا به‌ئاشكرا روانگه‌ی سیاسی حزبی هه‌ردوو پارتی( كۆمه‌ڵ و گۆڕان) به‌سه‌ر ئه‌و كۆمسیۆنه دا زاڵه، چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت زوو فریای كۆمسیۆن نه‌كه‌ون، هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان په‌كده‌خرێت”.
هه‌ریه‌كه له‌ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان، له‌ناو كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، له‌ئێستادا به‌یاننامه و لێدوانی سیاسی ده‌ده‌ن، به‌یاننامه به‌جیاواز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش لادانه له سوێند خواردنه‌كه‌یان كه بێلایان ده‌بن، به‌ڵام له‌ئێستادا جیاوازه، دۆخی كۆمسیۆنیش هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاراسته‌ی په‌كخستن هه‌نگاو ده‌نبێت”.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان كه له‌ئێستادا له‌كۆمسیۆندا خه‌ریكی دووبه‌ره‌ی سیاسی و به‌حزبی كردنی كۆمسیۆندان، به‌یاننامه و لێدوانی سیاسی، ده‌ده‌ن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌هه‌مان چاره‌نووس بردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه”.