عه‌بادی به‌هه‌وڵی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق مووسڵ رزگار كرا

خواكوڕك

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ وتارێكی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌دا، ره‌تیكرده‌وه‌، به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌كانه‌وه‌، له‌رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌كۆنترۆلكردنه‌وه‌ مووسڵ كه‌م بكاوه‌ته‌وه‌، ده‌لێت ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌هه‌وڵی هه‌مووان بوو بۆ ده‌رحستنی داعش له‌ مووسڵ”.

هه‌روه‌ها عه‌بادی گوتیشی به‌هه‌وڵێكی هه‌مه‌ڵایانه‌ واتا سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌، تونیمان داعش له‌ مووسڵ وه‌ده‌رنێین، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشیش له‌نێوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقدا هه‌بوو و هه‌یه‌، ده‌شلێـ” نابێت كێشه‌ سیاسیه‌كانیش وامان لێبكه‌ن له‌رۆڵی ئه‌وان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌،

عه‌بادی گوتیشی هه‌رگیز رێگه‌ به‌هیچ لایانێك ناده‌ین، عێراق بگێرێته‌وه‌ بۆ دواوه‌ و ئه‌وانه‌ی پیلانگێر بوون و دووبه‌ره‌كییان درووست ده‌كرد، نیازه‌كانیان ئاشكرابوون”.

Back to top button