خواكوڕك ناوی كاندیدانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاودەكاتەوە

خواكوڕك
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست خواكوڕك كەوتووە، پێنج كەس لەناو بزووتنەوەی گۆڕان خۆیان كاندید كردووە بۆ خانەی راپەڕاندنی ئەو بزووتنەوەیە.
سەرچاوەیەك لەناو گردی زەرگەتە لەبەر هەستیاری بابەتەكە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت، بەخواكوڕك ڕاگەیاند “هەریەك لە عوسمانی حاجی مەحمود، رەئوف عوسمان، كوێستان محەمەد، شۆڕش حاجی، خۆیان كاندید كردووە بۆ خانەی راپەڕاندن”.
وتیشی “لەنێوان هەڤاڵ ئەبوبەكر و ئیسماعیل نامیق كێبڕكێ هەیە بۆ ئەوەی یەكێكیان بچنە ئەو خانەیەوە”.
تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی هیچی لەسەر كاندیدانی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بڵاونەكردۆتەوە.

Back to top button