محەمەدی حاجی مەحمود : ئاراستەی شاندی بالای ریفراندۆم بۆ وڵاتانی خاوەنی مافی ڤیتۆ دەبێت

خواكوڕك
” محەمەدی حاجی مەحمود ” سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە بارەی پرۆسەی ڕیفراندۆم و ئەگەرو پێشهاتەكانی ڕایگەیاند ” ئاراستەی ئایندەی شاندی باڵای ڕیفراندۆم بۆ گفتوگۆكردن بریتی دەبێت لە ولاتانی ( ئەمریكاو بەریتانیاو ڕوسیاو چین و فەرەنسا ) ئەوانە خاوەنی مافی ڤیتۆن لە نەتەوە یەكگرتووەكان ، ڕەنگە ئەوان پشتیوانیمان نەكەن ، بەڵام ئامانجی ئێمە ئەوەیە دژ نەبن “.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەبارەت بە وڵاتانی دراوسێ و فشارەكانی بەغدا ” محەمەدی حاجی مەحمود ” گووتی ” ئەوان دژایەتی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاندووە ، بەڵام هەردەچین بۆ ئەوەی نەڵێن ئاگاداریان نەكردووین ، ئێمە 26 ساڵە نیمچە سەربەخۆین و جگە لە سوود هیچ زیانێكمان بۆ دراوسێكانمان نەبووە ، ئێرانیش پیچویستە لەوە تێبگات كە لە كوردستانەوە بەرمیلێك نەوت بە بڕی (25) دۆلار دەڕوات لە كاتێكدا ئێستا بەرمیلیك نەوت (40) دۆلاری تێپەراندووە ، توركیاش بەرژەوەندی زۆرترە لە ئێران و (800) كۆمپانیاو (30) هەزار كرێكاری توركی لە كوردستان كاردەكەن ، وڵاتانی دراوسێ سنوریش دابخەن پێنج مانگ دەخایانێت و لەبەر بەرژەوەندی خۆیان دەیكەنەوە “.

Back to top button